به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مامۆستا «فایەق ڕوستەمی» ئیمام جومعەی شاری سنە لە خوتبەکانی ئەم حەوتەی نوێژی جومعەدا وێڕای ڕێزگرتن لە یادو بیرەوەریی شەھیدتن «ڕەجایی و باھونەر» سەرۆک کۆماو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئێران کە لە لایەن دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی و جەماوەری موسڵمانی ئێرانەوە شەھید کران، وتیشی: ئەوانەی کە خزمەتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەکەن و لە لایەن تیرۆریستانەوە تیرۆر دەکرێن بە دڵنیاییەوە لای خوداوەند خۆشەویستن و پلەیەکی بەرزیان ھەیە و لە بەرامبەردا شەرمەزاری لە نێو کۆمەڵگاو چارەڕەشی و کوێرەوەیش لە دواڕۆژدا توشی تیرۆریستان دەبێت.
ئیمام جومعەی شاری سنە جەختی لەوەش کردەوە : بە ھۆی تیرۆرەوە کەسانێکی بێ تاوان گیانیان لە دەست دەدەن و چەندین منداڵ ھەتیو دەکەون، بەڵام ئەم پرسیارە دەمێنێتەوە کە ئەوانە بە چ تاوانێک د ەبێ بکوژرێن.
مامۆستا «فایەق ڕوستەمی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەتا ئێستا ٣٠٠ کەس لە کوردستاندا تیرۆر کراون کە ٥٥ کەسیان مامۆستای ئایینی بوون و ڕێشاندانی خەڵک نەبێت ھیچ تاوانێکی دیکەیان نەبووە، وتیشی: مامۆستاگەلێکی شەھیدی وەک مامۆستا «شێخولئیسلام» و «مامۆستا بورھان عالی» لە کاتی نوێژو لە بەردەم مزگەوت و لەوپەڕی مەزڵومی دا تیرۆر کران.
بەڕێزی بە دەربڕینی ئەمەی کە، زانستوەرانێکی وەک « فەخری زادە»ەکانیش لەم تیرۆرانە پارێزراو نەبوون، وتیشی: ھیوادارین لە دنیای ئەمڕۆ دا بە تایبەت لە کۆمەڵگای موسڵمانان تیرۆر خاشەبڕ بکرێت ، چونکو ئەم کارە بە ڕاستی قیزەونەو ئیدانە کراوە.
342/